دوومەڵی ددان چییە و چی لەبارەیەوە دەزانیت؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
دوومەڵی ددان (بە عەرەبی: خُراج الأسنان، بە ئینگلیزی: Tooth abscess) توورەگەیەکە لە پیسی کە بەهۆی هەوکردن بە بەکتریاوە لە ددانی مرۆڤ دروست دەبێت.
جۆرەکانی:
Periapical: لە نزیک نووکی (سەری) ڕەگی ددانەکە دروست دەبێت.
Peridontal root: لە ناچەی پووکی تەنیشت ڕەگی ددانەکە ڕوودەدات ودروست دەبێت.
هۆکارەکان:
ئەم دوومەڵانە درووست دەبن بەهۆی چارەسەر نەکردنی کلۆری ددانەوە کە ئەم هەوکردنە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پیسی، گرنگترین هۆکارەکان بریتین لە:
پاک نەکردنەوەی ددان بە باشی.
زۆر خواردنی چەوری و شیرینی و خواردنی ناتەندروست.
وشکی دەم و ددان و کێشە لە لیک.
زۆر خواردنەوەی چاو و قاوە و کافایین.
زۆر خواردنەوەی ماددەی کحولییەکان.
نـیشانەکان:
ئازارێکی بەهێزی ددان کە بگوازرێتەوە بۆ گوێ.
ئازار لەکاتی خواردنی گەرم و سارد.
ئازار و ناڕەحەتی لەکاتی جووینی خواردن.
تــا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
ئـاوسانی دەموچاو.
ئاوسانی لیمفە گرێییەکانی ژێر چەناگە یان مل.
چارەسەر:
پێویستە دکتۆری ددان نەخۆشەکە ببینی، کاتێک یەکێک لە نیشانەکانی دوومەڵی ددانت هەبوو،
ئەگەر دومەڵی ددان چارەسەر نەکرێن:
ئەگەری هەیە بتەقێت و لەوانەیە ئازارەکە زۆر کەم بکات هێشتا پێویستی بە چارەسەرە.
ئەگەر دوومەڵەکە نەکرێتەوە (drain)، لەوانەیە هەوکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ چەناگە یان جیوبەکانی لووت، لەوانەشە ببێتە هۆی هەوکردنی خوێن.
سەردانی دکتۆری ددان بکات و بەم شێوازە چارەسەر وەرئەگرێ:
کردنەوەی دوومەڵەکە.
ئەنجامدانی دەماربڕین.
هەندێ حاڵەت پێویستە ددانەکە دەربهێنرێت.
محەمەد ئیدریس
|