وێنەکانی ماکێتی ئایفۆن ١٨ پرۆ لە چوار ڕەنگدا بڵاوکرانەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  41 جار خوێنراوەتەوە

یەکەمین وێنەکانی ماکێتی ئایفۆن ١٨ پرۆ لە چوار ڕەنگدا بڵاوکرانەوە 

بەپێی ئەو وێنانەی لەلایەن سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگاداری کۆمپانیای ئەپڵ بڵاوکراونەتەوە، مۆبایلی ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکس لە ڕەنگەکانی شینی کاڵ، ڕەش، زیویی و مۆری تۆخ نیشان دەدەن.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی راگەیاندووە: «ڕەنگی مۆری تۆخ پێدەچێت تەقینەوەی داهاتووی بازاڕی ئایفۆن بێت؛ ڕێک وەک چۆن ڕەنگی پرتەقاڵی لە ئایفۆن 17 دا زۆر سەرکەوتووانە کاریگەری خۆی جێهێشتووە..

چاوەڕوان دەکرێت ڕەنگی مۆری تۆخ وەک ڕەنگی سەرەکی و ڕیکلامی بۆ مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٨ پرۆ لەم ساڵەدا بناسێنرێت. 

دەنگۆکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕەنگەی ئایفۆن 18 لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٦ـەوە بڵاوکراونەتەوە، لەو کاتەدا "مارک گورمان" لە بلومبێرگ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە ئەپڵ سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕەنگی سووری تۆخە بۆ ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکس.

ساڵانە کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمەکانی ئایفۆن نوێ دەکاتەوە و تا ئێستا 17 جۆر و دیزاینی بڵاوکردووەتەوە و چاوەرێ دەکرێت کاتی بڵاوکردنەوەی ئایفۆن 18ش بەفەرمی ئاشکرا بکرێت.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە