بانكی ناوه‌ندیی: مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له بانكی به‌غدا رانه‌گیراوه
2025-08-06
188 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕه‌تیكرده‌وه مامه‌ڵه‌ی دۆلاری له بانكی به‌غدا ڕاگرتبێت یان پاڵپشتی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ حه‌واڵه ڕاگرتبێت.
بانكی ناوه‌ندی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی مامه‌ڵه‌ی دۆلار له بانكی به‌غدا یان ڕاگرتنی پاڵپشتی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی راست نیه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بانكی به‌غدا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و بێ كێشه كارده‌كات، به‌پێی ئه‌و ڕێنمایی و ڕێسایانه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی عێراق جێبه‌جێیان ده‌كات".
بانكی ناوه‌ندی ڕونیشیكرده‌وه "بانكی به‌غدا به یه‌كێك له بانكه ته‌ندروست و به‌هێزه‌كان داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه ببێته به‌شێكی گرنگی كه‌رتی بانكی".
|