سودانی: پلەبەرزکردنەوەو سەرەمووچەی ساڵانە دهستپێبكرێتهوه
3 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەمووچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەستهاتووە.
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردووه، محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەموچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لەکاتی خزمەتکردندا بەدەستهاتوە لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەت، بەمەبەستی پاراستنی پۆستە ڕێکخراوەیی و مافە بەدەست هێنراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەروەها وەزارەتی دارایی ڕاسپارد گۆڕاوەکان و مافە داراییەکان بەپێی خشتەی تێچونەکان حیساب بکات و نازناوی کار و پلەی نوێ لە چوارچێوە یاسایی و ڕێنماییەکان و سیستەمە هاوپێچەکاندا ببەخشێت.
|