کۆمسیۆن: نزیکەی 800هەزار کەس فۆڕمی سەرسندوقیان پڕکردووەتەوە

15   کاتژمێر پێش ئێستا  190 جار خوێنراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سه ربەخۆی هه ڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت:" زیاتر له 770 هه زار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە، تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عیراق-دا وەک کارمەندی سەرسندوق کاربکەن".

جومانە غەلای وتەبێژی  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه ڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند:" دوای کاراکردنی فۆڕمی بەشداریکردن، تا رۆژی 18ی7ی2025، لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق، 771 هەزار و 655 کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا وەک کارمەند کاربکەن".

وتیشی ئەو کەسانەی داواکاریی بەشداریکردنیان پێشکەشکردووە ،518 هەزار و 681کەسیان لەڕەگەزی نێرن و 252 هەزار و 974 کەسیشیان لەڕەگەزی مێ-ن، هاوکات لەو ژمارەیە 429 هەزار کەسیان فەمانبەرن و 342 هەزار و 655 کەسیشیان دەرچوو یان خوێندکارن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوەزەیرانی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دەرگای داواکاری پێشکەشکردنی وەک کارمەندی سەرسندووقی بۆ رۆژی دەنگدان کردەوە، کە بڕیارە رۆژی 11ی11ی2025 بەڕێوەبچێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە