چۆن خۆمان لە نەخۆشی گورچیلە بپارێزین؟

2025-07-18  724 جار خوێنراوەتەوە

گورچیلە ئەندامێکی زۆر گرنگی جەستەی ئيمەیە بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندرووستی گورچیلەکانمان بین و هەر نیشانەیەکمان هەست پێکرد بەزووترین کات پشکنین ئەنجام بدەین بۆ دڵنیا بوونەوە.

نەخۆشخانەی بەخشین لەبارەی ئەوەی چۆن خۆمان لە نەخۆشی گورچیلەكان بپارێزین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە:-

گورچیلە ئەندامێکی زۆر گرنگی جەستەی ئيمەیە بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندرووستی گورچیلەکانمان بین و هەر نیشانەیەکمان هەست پێکرد بەزووترین کات پشکنین ئەنجام بدەین بۆ دڵنیا بوونەوە.

گرنگترین نیشانەکانی بریتین لە:

هێڵنج

ڕشانەوە

لەدەستدانی ئارەزووی خواردن

ماندوێتی و بێهێزی

کێشەی خەوتن

میزکردن کەم تا زۆر

گرژبوونی ماسولکەکان

پێستی وشک و خورانی

بەرزی پەستانی خوێن (بەرزی فشاری خوێن) کە کۆنتڕۆڵکردنی قورسە

ڕەنگە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەدا، نیشانەیەکی کەمت هەبێت، لەوانەیە درک بەوە نەکەیت، کە نەخۆشی گورچیلەت هەیە تا حاڵەتەکە بەرەو پێش دەچێت.

خۆپاراستن لە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە چۆن دەکرێت؟

كۆنترۆڵكردنی هۆکارەکانی توشبوون، وەک شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە کێشەکانی گورچیلە وەک نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە