لەپاكستان بە هۆی لافاوەوە 170 كەس گیانیان لەدەستدا

15   کاتژمێر پێش ئێستا  140 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە پاكستان، تائێستا زیاتر لە 170 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زیاتر لە نیوەیان منداڵن، چەندین باڵەخانە و خانووش رووخاون.

نوسینگەی بەهاناوەچوونی كارەساتە نیشتمانییەكانی پاكستان رایگەیاند:" ماوەی دوو رۆژە بارانێكی بەخوڕ لە پارێزگای پەنجاب لە پاكستان بەردەوامە و بەهۆیەوە لافاوێكی بەهێز دروستبووە".

دەشڵێت:" تائێستاش زیاتر لە 170 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 84 یان منداڵن و 54یشیان تەنها لە ماوەی 24 سەعاتی یەكەمی دروستبوونی لافاوەكەدا گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەر بەهۆی لافاوەكە ژمارەیەكی زۆری بینا و باڵەخانە و شەقام زیانیان بەركەوتووە كە هەندێكیان بەتەواوی روخاون".

دەسەڵاتدارنی پاریزگاكەش باری لە ناكاویان راگەیاند و هۆشدارشیانداوە لە زیادبوونی لافاوەكە.

لە لایەكی تریشەوە لە كۆریای باشور لافاو دروستبووە و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار و 300 كەسیش ئاوارەبوون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە