وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەرێم و بەغدا قسەیان کرد
2025-05-29
708 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێشهاتەکانی کوردستان، عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025-5-28 نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێگه‌یشت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له "بره‌ودان به پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له هاريكاريى بوارى ئابوورى، وزه و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی."
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025-5-28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێگه‌یشت.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له بره‌ودان به پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له هاريكاريى بوارى ئابوورى، وزه و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی سەرۆک نێچيرڤان بارزانی کرد بۆ رۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان حکومەتی عێراقى فيدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانه‌وە.
به‌ڕێز رۆبيۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگيريی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
|