هۆشدارییەکەی وەزارەتی دارایی بۆ هەژماری من، سلێمانی ناگرێتەوە

2025-05-27  139 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداریی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ خۆ تۆمارکردنی مووچەخۆران لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، بەردەم بانکەکانی سلێمانی قەرەباڵغ کردووە و بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندیش دەڵێت، پێویست بەو قەرەباڵغیە ناکات و هێشتا کات زۆری ماوە.
 
شۆخان عومەر، بەرێوبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی ڕایگەیاند، پێوست بەوە ناکات فەرمانبەران بەلێشاو بێن بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە، ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن نۆرە بگرن، دەتوانن لە داهاتوودا سەردانی بانکەکان بکەن بۆ پرکردنەوەی فۆرمی هەژماری من.

بەرێوبەری بانکی مەڵکەندی باسی لەوەشکرد، ئەو وادەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم دیاری کرد بوو، سلێمانی ناگرێتەوە، فەرمانبەرانی سلێمانی ماوەیەکی درێژیان لەبەردەمە بۆ پرکردنەوەی فۆرم و وەرگرتنەوەی کارتی بانکی.

لەبارەی دوایین وادەش بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی هەژماری من، هۆشدارییەکەی وەزارەتی دارایی مووچەخۆرانی سنوری سلێمانی ناگرێتەوە و تەنیا هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، چونکە لە سلێمانی تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی شەش مانگیان لەبەردەمە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من، دوایین وادە 31-12-2025 دیاریکراوە، ئەم وادەیەش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دیاریکراوە، دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆران ببنە خاوەنی هەژماری بانکی، دوا بەدوای ئەو ڕێکەوتەش مووچەکانیان ڕادەگیرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە