سبەینێ مەراسیمی حەجی ئەمساڵ دەستپێدەکات

2025-05-27  76 جار خوێنراوەتەوە

مانگی هیلالی نوێ لە دایک بوو، سبەینێ کە 28ی مانگی ئایار و یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجیانە، مەراسیمی حەجی ئەمساڵ دەستپێدەکات.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هیلالێکی نۆی لە دایک بوو و مانگ نوێ بووەوە.

باسی لەوەشکرد: لە ئێوارەی ئەمڕۆ هیلالی مانگ دەبینرێت، لە بەر ئەوەی لە کاتژمێر (10:10:25s) ی پێش نیوەڕۆ ٪0.1 هیلالی مانگ بە (تەلەسکۆپ) دەبینرێت، دواتر بۆ ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر (07:17:00s) خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی بانگی ئێوارە بە کاتی شاری هەولێر ٪0.5 نوێ بونەوەی هیلالی مانگ دەبینرێت، لە هەرێمی کوردستان.

وتیشی: سبەینێ چوارشەممە 28ی ئایار، مەڕاسیمی فەریزەی حەج دەست پێدەکات، تا نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە هەمان ڕۆژی ئەم ڕۆژە پیرۆزە نۆ ڕۆژی (ذوالحجة)یە وەستانە لە کێوی عەرەفە (عرفات) ڕۆژی 5ی مانگی حوزەیران دەبێتە کۆتا ڕۆژ و لە 6ی حوزەیران یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەکات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە