په‌رله‌مانی عێراق جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ڤه‌یب قه‌ده‌غه ده‌كات
5 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان به كۆی ده‌نگ ده‌نگیدا به قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤه‌یپ).
ماجد شه‌نگالی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له لیژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌نگماندا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هاورده‌كردن، فرۆشتن، بهبازاڕكردن، به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی ڤه‌یپ" .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وڵاتانی پێشكه‌وتوی وه‌ك بریتانیا كه خاوه‌نی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتون، بڕیاریان داوه له سه‌ره‌تای مانگی (حوزه‌یران/7)ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڤه‌یپ جێبه‌جێبكه‌ن و به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به جگه‌ره و نێرگه‌له، ماجد شه‌نگالی ڕونیكرده‌وه، "به‌كارهێنانی جگه‌ره و نێرگه‌له رێكخراوه، فرۆشتنی جگه‌ره‌مان بۆ هه‌ر كه‌سێكی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌كردوه، هه‌روه‌ها نێرگه‌له به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كراوه له شوێنه داخراوه‌كاندا، ته‌نها له شوێنی كراوه‌دا ڕێگه‌ی پێدراوه، سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه حكومییه‌كان و كه‌رتی گشتی، جگه‌ره‌كێشان به توندی قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها له شوێنه كراوه‌كاندا نه‌بێت".
|