ئاسایشی هه‌رێم: دێرین عوزێری ده‌ستگیركرا
5 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند، دێرین عوزێری له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بو، ده‌ستگیركرا و له‌ئێستاشدا خراوه‌ته‌به‌رده‌م دادوه‌ر.
عەقید سەلام عه‌بدولخالق وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دێرین ئەحمەد محەمەد ناسراو بە (دێرین عوزێری)، له رۆژی 4ی (ئایار/5)ی 2025 دەستگیرکرا و ئەمڕۆ خرایە بەردەم دادوەر.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، دێرین عوزێری لەماوەی ڕابردودا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە و ڕوبەروی یاسا کرایەوە.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دێرین ئه‌حمه‌د له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان"، ئه‌وه‌ش دوای ساڵێك و سێ مانگ له جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان.
|