لەبارەی مارەیی زۆر ئەنجوومەنی دادوەری بڕیاری دا
15 کاتژمێر پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی دادوەری فەرمانێک دەردەکات سەبارەت بە زیادەڕەوی لە مارەیی هاوسەرگیری و دەڵێت”ئەو هاوسەرگیرییەی مارەیی زۆرە گومانی سپیکردنەوەی پارەی لێدەکرێت”.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی نیسانی 2025 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، بەفەرمانێک سەرجەم دادگاکانی ئاگادار کردەوە، هەر مامەڵەیەکی هاوسەرگیری کە تیایدا مارەیی زۆر و گومانی سپیکردنەوەی پارەی لێدەکرێت ڕەوانەی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و شەرعیەتی سامانەکەی.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوو لایەنی “گرێبەستی هاوسەرگیری” ئەگەر بە ساختە ئەنجامدراوە، و مارەیی زۆر گەورەی لەخۆگرتبوو، ئاراستەی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بکرێن.
|