دوای تەقینەوەکەی ئێران سودانی ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ بەندەرەکان ده‌ركرد
19 کاتژمێر پێش ئێستا
57 جار خوێنراوەتەوە
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای گه‌یشتنی ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستیانكردوه به‌جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ی خۆپارێزی، به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنتێنه‌رانه‌ی كه مادده‌ی مه‌ترسیداریان تێدایه.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌ستیكردوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ لابردنی ئه‌و كۆنتێنه‌رانه‌ی كه ماده‌ی كیمیایی و ماده‌ی دو به‌كارهێنانیان تێدایه به‌پێی پۆلێنكردنی ده‌ریایی مادده مه‌ترسیداره‌كان و لابردنی ده‌ستبه‌جێیان له به‌نده‌ره‌كان دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر بۆ ناوچه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له ههدامه و دور له ناوچه‌ی نیشته‌جێبون و كۆبونه‌وه‌كان".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پشكنینی شوێنه‌كه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی هاوپێچ بونی دو بار ده‌ركه‌وت كه مادده‌یان تێدایه كه وه‌ك ماده‌ی كیمیایی مه‌ترسیدار پۆلێنكراون، بۆیه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، لیژنه‌كه پێشنیاری به‌رده‌وامبونی چۆڵكردنی كۆنتێنه‌ره‌كانی به پله‌یه‌كی به‌رزی مه‌ترسی كردوه تا (2.1) سه‌باره‌ت به باری نوێ دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان و ڕه‌زامه‌ندییه فه‌رمییه‌كان.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق جه‌ختی له پێویستی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له به‌نده‌ره‌كانی عێراق و جێبه‌جێكردنی یاسای په‌یوه‌ندیداری ژینگه و گومرگی كرده‌وه و باسی له‌وه‌شكرد، "سه‌باره‌ت به باره كه‌متر مه‌ترسیداره‌كان، لیژنه‌كه پێشنیاری كردوه كه بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنه دیاریكراوه‌كانی هه‌ڵگرتن له ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی تونددا، له هه‌مانكاتدا دڵنیابن له‌وه‌ی كه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ستاندارد جێبه‌جێده‌كرێن.
ئه‌م ڕێوشوێنه چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌و ڕوداوه دێت كه له به‌نده‌ری ڕه‌جایی-به‌نده‌ر عه‌باس له باشوری ئێران ڕویدا، دوای ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی مه‌ترسیدار له شه‌ممه‌ی ڕابردودا كه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 70 كه‌س و برینداربونی سه‌دان كه‌سی دیكه.
|