یەكەم كاروانی حاجیيانی هەرێم بۆ سعودیە بەڕێدەكەوێت

2025-04-30  210 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە یەکەم كاروانی حاجیيانی هەرێم بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەکەوێت.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 190 حاجی هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج جێبەجێ دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە یەکەم كاروانی حاجيیان بەرەو سعودیە بەڕێ دەکرێت.

وتیشی، ئەوەندەی ئاگاداربین، لە ئێستادا هیچ هاووڵاتییەکی هەرێم بە ڤیزای حەج یان عومرە لە عەرەبستانی سعودیە نییە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕێککارە توندانەی ئەو وڵاتە گرتووەیەتییە بەر بۆ حەجی ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داوامان کردووە هیچ هاووڵاتییەکی هەرێم لە سعودیە خۆی نەشارێتەوە، چونکە هەر کەسێک بەو هۆیەوە دەستگیربکرێت 20 هەزار ڕیاڵی سعودی سزا دەدرێت”.

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەربارەی ڕێکارە تەندروستییەکان دەڵێت: ئەمساڵ ئەو کەسانەی دەچن بۆ حەج ڤاکسینیان بۆ دەکرێت، كە سێ‌ جۆر ڤاكسینیان دژی نەخۆشی لێ دەدرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە