پەیامێکی توند لەیهكگرتوو لەبارەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت
13 کاتژمێر پێش ئێستا
194 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی یهكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەدوای پێنج مانگ و پاش چەندین کۆبوونەوە؛ دوو حیزبی دەسەڵات لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت بێباکانە مامەڵە دەکەن.
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دانیشتی ئاسایی خۆی لە تەلاری پەرلەمان گرێدا و تاوتوێی چەندین بابەتی جۆراوجۆری تایبەت بەکاری پەرلەمان و فراکسیۆنی یهكگرتووی کرد.
فراکسیۆنی یەكگرتوو لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەرپرسیارێتی پێکنەهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی خستە ئەستۆی هەردوو هێزی دەسەڵات و دەڵێت: لە ماوەی ئەم پێنج مانگەدا و دوای چەندین کۆبونەوە؛ دوو حیزبی دەسەڵات لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت نەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی بەبێ گوێدانە ئەو کاریگەرییە نەرێیانەی لێی دەکەوێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەردەوام دامەزراوەکانی هەرێم و ئەزموونەکەی دەکەنە قوربانی میزاج و ویستی نادروستی خۆیان، بەتایبەت کە دۆخی ناوچەکە لەوپەڕی هەستیارییدایە و پێویستە واز لەو بێباکییە بهێنن.
|