بافڵ تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان رێز لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت

50   خولەک پێش ئێستا  133 جار خوێنراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران كۆبوونەوە و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێشهاتە سەربازییەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ کردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە کرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێورکردنەوەی گرژییەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەکی هاوبەش و دێرین پێکەوە دەمان بەستێتەوە.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی لە هەوڵەکانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە