مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوە

35   خولەک پێش ئێستا  250 جار خوێنراوەتەوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، کۆبوونەوەیەک لەنێوان مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەڕێوەچووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو کۆبوونەوەیە بە رووداوی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی لەخۆگرتووە، لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، چارەسەرکردنی کێشە ئیدارییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گلەیی و داواکارییەکانی هەردوولا خراونەتەڕوو و یەکێتی گلەیی لەوە هەیە کە "جیاکاری لەنێوان هەولێر و سلێمانی دەکرێت."

هاوکات پارتی رەخنەی ئەوە دەگرێت کە یەکێتی "قاچێکی لە حکومەت و قاچێکی لە دەرەوەی حکومەتە" و رێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت لە سنووری سلێمانی دەکات.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە