لەبارەی راگرتنی هەناردەی دۆلار بۆ عێراق زانیار نوێ ئاشکرا دەکرێت
39 خولەک پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
راوێژکاری دارایی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە راگرتنی هەناردەی دۆلار بۆ عێراق دەکەن و چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، ئەو قسانەی باس لە سەپاندنی سزا و ن، تەنیا دەنگۆن و هیچ راستییەکیان تێدا نییە.
مەزهەر محەمەد ساڵح باسی لەوە کرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەگەر گرووپە چەکدارەکان تا 30ـی ئەم مانگە چەکەکانیان دانەنێن ئەوا ئەمریکا دۆلار بۆ عێراق نانێرێت، دوورە لە راستییەوە و نازانن سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە لەکوێوە هاتوون، لەبەر ئەوەی لایەنی ئەمریکی بە فەرمی ئەم پرسەی لەگەڵ عێراق باس نەکردووە.
راوێژکاری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا، مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی ساڵی 2008 دایە کە هەردوو وڵات لەسەری رێککەوتوون، بەپێی ئەو رێککەوتنەش هەردوو وڵات هەنگاو دەنێن.
پێشتر میدیا عیراقیەکان بلاویانکردەوە ئەمریکا 30ـی ئەم مانگەی وەک دوایین مۆڵەت بە عێراق داوە، ئەگەر گرووپە چەکدارەکان چەک دانەنێن، ئەوا دۆلار بۆ عێراق نانێرێت.
پێش چەند رۆژێک جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، لەوانەیە ئەمریکا سزا بخاتە سەر کەرتی بانکی و یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق، ئەگەر گرووپە چەکدارەکان پابەندی چەکدانان نەبن و کرداری تێکدەرانە ئەنجام بدەن.
|