هۆکارەکان و چارەسەری ئازاری گوێ چییە؟

2025-03-24  326 جار خوێنراوەتەوە

ئازاری گوێ یان ئازاری گوێیەکان (بە عەرەبی: الام اذن، بە ئینگلیزی: Ear pain) گوێ ئەندامێکی لەشە کە لە ڕێگەیەوە دەنگەکان دەبیستین و هاوسەنگی لەش ڕێک دەخەین. گوێ لە سێ بەش پێکهاتووە کە بریتین لە: گوێی دەرەوە، گوێی ناوەوە، گوێێ ناوەڕاست،  هەر کام لەم بەشانە دەورێک لە بیستندا دەگێڕن.

نیشانەکان

بوونی ئازار لە یەکێک گوێیەکان یان هەردووکیان.
کاتێک دەست لە ئێسکی بەرامبەر گوێ دائەنێی ژان ئەکات.
سەرسوڕان و سەرەگێژە.
ئازاری سەر و سەرئێشە.
توانایی بیستن کەم ئەبێتەوە.
زرینگانەوەی گوێ.

هۆکارەکان

زۆربوونی مۆمی گوێ.
هەوکردنی گوێی ناوەڕاست یان گوێی دەرەوە.
زەبرگەیشتن بە گوێ بەهۆی بەرزی پەستانی هەوا لەسەر گوێیەکان.
زەبرگەیشتن بە گوێ بەهۆی پاککردنەوەی گوێ بەشێوازێکی نادروست.
کونبوونی پەردەی گوێ بە هەر هۆکارێک بێت.
بوونی تەنی نامۆ یان مێروو لەناو گوێدا.
هەوکردنی لووت یان هەوکردن قوڕگ یان هەوکردنی ددان و پووک و هەوکردنی جومگەی شەویلگە.

چارەسەرکردن

پێوستە بە ئامێری تایبەت سەیری گوێ بکرێت پاشان چارەسەر وەربگیرێت. پێدانی چارەسەر بەهۆی هۆکارەکەوەی دیاری بکرێت پاشان چارەسەر وەربگرێ. بۆ نموونە:

وەرگرتنی دەرمانی NSAIDs
وەرگرتنی دەرمانی Antibiotic
نەشتەرکاری


   ئەمانەش بخوێنەرەوە