لە هەولێر 10 هەزار ڤەیب و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەناوبران
18 خولەک پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی پاراستنی تەندروستیی گشتی و سەلامەتیی هاووڵاتیان، بە سەرپەرشتیی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بە یاوەریی پۆلیسی شارەوانی، بڕی 10هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرینی دەستبەسەرداگیراو.
قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بڵاویکردوەتەوە، لیژنەکانیان دەستیانگرتوە بەسەر 10 هەزار ڤەیب و 120 کارتۆن یاری ئاگرین و لە شوێنێکی تایبەت و دوور لە ئاوەدانی بە تەواوی لەناوبران.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر جەختی لەوە کردەوە فرۆشتن و مامەڵەکردن بە یارییە ئاگرینەکان و ڤەیپ بە شێوەی نایاسایی و بێ مۆڵەت بە تەواوی قەدەغەیە؛ ئەمەش بەهۆی ئەوەی جگە لە زیانە تەندروستییەکانیان، دەبنە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و دروستکردنی مەترسیی ئاگرکەوتنەوە و روداوی نەخوازراو.
هەروەها قایمقامیەت ئاماژەی بەوەش داوە کە لیژنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پۆلیسی شارەوانی بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنینەکانیان لە بازاڕ و کۆگاکاندا،و هۆشداریش دەدەنە، هەر کەس و لایەنێک سەرپێچیی رێنماییەکان بکات، ربەڕوی رێکاری توندی یاسایی دەکرێتەوە.
|