کۆبوونەوەی ترەمپ، پووتین و شی جیپینگ دەستی پێکرد

19   خولەک پێش ئێستا  11 جار خوێنراوەتەوە

لە پەراوێزی لووتکەی هەماهەنگیی ئابووریی ئاسیا و زەریای ئارام لە شاری شێنجنی چین، هەریەک لە دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جیپینگ سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆ بوونەوە.

کۆبوونەوەکەی سەرۆکی سێ وڵاتە زلهێزەکەی جیهان بە کۆبوونەوەی "یاڵتای دووەم" ناودەبرێت کە دوای جەنگی جیهانیی دووەم و بەبێ گرنگیدان بە سەرنجی لایەنەکانی دیکە سەرۆکی سۆڤیەت، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سنووری چەندین وڵاتیان دیاری کرد و دەستکەوتەکانی جەنگەکەیان دابەشکرد.

گرنگترین دۆسیەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ، پرسی کۆنترۆڵکردنی چەکە ئەتۆمییەکان دەبێت، لەگەڵ جەنگی ئێران و ئۆکرانیا، جگە لەوەی تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکان دەبن و ئامادەسازیی کراوە بۆئەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەو پرسە جیاجیایەدا پێکبهێنن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە