سوربوونەوەی چاو چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
17 خولەک پێش ئێستا
14 جار خوێنراوەتەوە
سوربوونەوەی چاو (Red Eye) حاڵەتێکە کە تێیدا سپێنەی چاو (سکلێرا) بەهۆی هەستیاری، هەوکردن، یان فراوانبوونی خوێنبەرە بچووکەکانی ناو چاوەوە دەردەکەوێت بە ڕەنگی سوور یان پەمەیی، هۆکارەکانی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاشکرادەکرێت..
هۆکارە باوەکانی سوربوونەوەی چاو:
هەستیاری (Allergies): وەک هەستیاری بە تۆز، خۆڵ، قەوزە، یان مووی ئاژەڵان، کە زۆرجار بە خوروو و ئاوکردنی چاوەوە دەبێت.
وشکبوونی چاو (Dry Eyes): کاتێک چاو بە ڕادەی پێویست فرمێسک دروست ناکات، دەبێتە هۆی سووربوونەوە و هەستکردن بە سووتانەوە.
هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتریایی (Pink Eye / Conjunctivitis): هەوکردنێکی باوە کە دەکرێت لە کەسێکی ترەوە بگوازرێتەوە و زۆرجار دەردراوی (چڵم) لێدەکەوێتەوە.
ماندوبوون و کەمخەوی: تێڕامانی زۆر لەسەر شاشەی کۆمپیوتەر یان مۆبایل و کەمی خەو.
بەرکەوتنی ماددە کیمیاییەکان یان تەنێکی بیانی: وەک چوونە ناوەوەی خۆڵ، موو، یان سابوون بۆ ناو چاو.
چۆنیەتی چارەسەرکردن:
چارەسەرکردنەکە بە تەواوی دەوەستێتە سەر دیاریکردنی هۆکارەکەی، بەڵام دەکرێت ئەم هەنگاو و رێکارانە گیراونەبەر:
1.دڵۆپەی پارێزەری چاو (Artificial Tears): بۆ حاڵەتەکانی وشکبوونی چاو یان ماندووبوون بەکاردێن بۆ شێدارکردنەوەی چاو.
2.دڵۆپەی دژە هەستیاری (Antihistamine Drops): ئەگەر هۆکارەکەی هەستیاری بێت، ئەم دڵۆپانە خوروو و سووربوونەوە کەم دەکەنەوە.
3.دژەبەکتریا یان دژەڤایرۆس: ئەگەر هەوکردنێکی بەکتریایی هەبێت، پزیشک قطرەی دژەبەکتریا (Antibiotic drops) دەنووسێت. تێبینی: نابێت هەرگیز قطری دژەبەکتریا بەبێ ڕێنمایی پزیشک بەکاربهێنرێت.
4.دانانی پەڕۆی سارد: بەکارهێنانی پارچە قوماشێکی پاک و سارد لەسەر چاوە داخراوەکان بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەتوانێت ئاوسان و سووربوونەوە کەم بکاتەوە.
5.پشوودان بە چاو: کەمکردنەوەی کاتی سەیرکردنی شاشەکان و پشووپێدانی چاو.
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
ئەگەر سوربوونەوەی چاوەکە هاوڕێ بوو لەگەڵ ئازاری توند، لێڵبوونی بینین، هەستیاری توند بە تیشکی ڕۆشنایی، یان بوونی دەردراوی زۆر (چڵمی زەرد یان سەوز)، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی چاو بکەیت.
|