فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

2   کاتژمێر پێش ئێستا  43 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ دوانزەهەمین فێستیڤاڵى هەنار لەژێر دروشمى "فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە" دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ى 10ى2026 دوانزەهەمین فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد، کە ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت هەتاوەکو 31ى ئەم مانگە.

چاوەڕوان دەکرێت نیو ملیۆن گەشتیار لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خواروی عیراق سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن.

فێستیڤاڵەکە لەناو پارکی شاری یاریی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، کە ئەمساڵ لەژێر دروشمى "فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە"یە و 500 کەپر ئامادەکراوە کە تێیدا هەنار و خواردنی وشکە و بەروبومە کشتوکاڵییەکان و کارى دەستڕەنگینى خانمانى تێدا نمایشدەکرێن و دەفرۆشرێن.

لە دوو ساڵی رابردوودا فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە لە رۆژانی 30 و 31ـی مانگی 10 دەستی پێکردبوو و بۆ سێ رۆژ بەردەوام ببوو، ئەم ساڵ چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە