نەخۆشخانەی هیوا داوای پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە دەكات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  29 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشخانەی هیوا، جەخت لەسەر گرنگیی پشكنینی پێشوەختە دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: شێرپەنجەی مەمك یەكسان نییە بەمردن و داوا لەخانمان دەكەین پشكنینی پێشوەختە بكەن، چونكە تێچووی چارەسەری قۆناغە سەرەتاییەكان زۆر كەمەو چاكبوونەوەشی 100% ە.

نەخۆشخانەی هیوا چالاكییەكی تایبەتی بۆ ئەوكەسانە رێكخست كە لەنەخۆشی شێرپەنجە چاكبوونەتەوە و د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شێرپەنجەی مەمك و سەرجەم شێرپەنجەكانی دیكە یەكسان نین بەمردن، بەڵام داوا لەخانمان دەكەین پشكنینی پێشوەختە بكەن، ئەو پشكنینەش لەسەنتەری نەخۆشییەكانی مەمك لە نەخۆشخانەی شار بێبەرامبەر دەكرێت.

وتیشی: راستە شێرپەنجەی مەمك باوترین جۆری شێرپەنجەیە و ساڵانە 20% ی حاڵەتەكان شێرپەنجە لەنەخۆشخانەكەمان شێرپەنجەی مەمكن، بەڵام گەر زوو دەستنیشان بكرێت چارەسەری ئاسانە، ئێستاش بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆشیاریی خانمانەوە زۆربەی حاڵەتەكانی شێرپەنجەی مەمك كە دێنە نەخۆشخانەكەمان لە قۆناغەكانی سەرەتادان و چارەسەریان ئاسانترە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا راشیگەیاند: تێچووی چارەسەری قۆناغی یەكەمی شێرپەنجە نزیكەی 60 هەزار دیناری عیراقییە و چاكبوونەوەشی 100% ە، بەڵام هەمان توشبوو ئەگەر لە قۆناغێكی پێشكەوتووی نەخۆشییەكەدا بێت پێویستی بە نەشتەرگەرییەو تێچووی چارەسەرەكەی زۆرە، بۆیە داوا لە خانمان دەكەم پشكنین بكەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە