فه‌ڵه‌ستین داوای ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له‌ی وڵاتان ده‌كات
4 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
فه‌ڵه‌ستین داوای ده‌ستێوه‌ردانی به‌په‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگرتنی "جینۆساید له كه‌رتی غه‌ززه" كرد و رایگه‌یاند، "چاره‌سه‌ری سیاسی كلیلی گه‌یشتن به هێمنی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی سیاسییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین له راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه دڕندانه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كرد كه تا ئێستا زیاتر له 250 شه‌هید و ده‌یان بێسه‌روشوێن و سه‌دان برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، كه زۆربه‌یان منداڵ و ژن و به‌ساڵاچون".
راشیگه‌یاندوه، "به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی دژی گه‌له‌كه‌مان و ڕشتنی خوێنی منداڵان و ژنان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ به‌رگری نوێنه‌رایه‌تی خۆدزینه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی ئیسرائیل ده‌كات له مه‌رجه‌كانی چه‌سپاندنی وه‌ستانی شه‌ڕی جینۆساید و ئاواره‌بون و كشانه‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ر له كه‌رتی غه‌ززه، په‌كخستنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه، یه‌كخستنی دو به‌شه‌كه‌ی زێد، و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین".
جه‌ختیكرده‌وه كه "چاره‌سه‌ری سیاسی كلیلی گه‌یشتن به ئارامی و وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی سیاسییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان"، داوای "هه‌ڵوێستێكی پته‌وی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستبه‌جێی وه‌ستانی ده‌ستدرێژی، و هۆشداریدان له پلانه‌كانی داگیركه‌ر بۆ ئاواره‌بونی گه‌له‌كه‌مان".
|