رافینیا: هەرگیز ناڵێم من باشم

1     کاتژمێر پێش ئێستا  13 جار خوێنراوەتەوە

رافینیای ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، پاش تۆمارکردنی هاتریکێک و بەدەستهێنانەوەی پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی لالیگا دەڵێ، هەرگیز بەخۆم ناڵێم باش یاریی دەکەم.

رافینیا پێشەوایەتیی بارسای کرد بۆ بردنەوەیەکی گەورە لە رایسینگ سانتاندێر بە 7 - 2 گۆڵ، خۆی سێ گۆڵی تۆمارکرد.

بارسا بەو بردنەوەیە، کۆی خاڵەکانی لە وەرزی ئەمساڵدا گەیاندە 18 خاڵ و لە پێشەنگی خولەکە مایەوە بەجیاوازیی، سێ خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم.

رافینیا ئەمساڵ وەک هێرشبەری سەرەڕمی بارسا یارییدەکات و ئەوەش وایکردووە ئەو یاریزانە درەوشانەوەیەکی گەورە پێشان بدات و تاوەکو ئێستا 9 گۆڵ تۆمار بکات.

رافینیا لە دوای یارییەکە دەڵێ، زۆر گرنگە کە هەموو کات دەست بەپێویستیی باشترکردنی هەندێک لایەنی خۆمان بکەین، من هەرگیز ناڵێم باش یارییدەکەم، هەموو کات هەوڵدەدەم ئەوەندەی بتوانم، خۆم باشتر بکەم. زۆر دڵخۆشم بەگۆڵەکانم، هەروەها بەبردنەوەکەمان، ئەوە گرنگترین شتە کە بەردەوام بین.

لەبارەی شوێنی یارییکردنی نوێی خۆیەوە دەڵێ، هەست بەدڵخۆشی و ئارامی دەکەم، دەتوانم گۆڵ تۆمار بکەم.

رافینیا زیاتر دەڵێ، "یاریزانە تینوون بۆ بردنەوە، هەموو کات هەوڵی بۆ دەدەن، ئێمە بیرکردنەوەیەکمان هەیە کە پوختەکەی ئەوەیە، هەرچەندی هەلمان بۆ بڕەخسێت، دەبێ هەلی زیاتر بۆخۆمان دروست بکەین، ئەمە ئێستا لەسەر یاریگا دەردەکەوێت، ئێمە پشتگیریی تەواوی یەکدی دەکەین".

رافینیا لەبارەی هانزی فلیکی راهێنەری یانەکەیەوە دەڵێ، "ئەو وەک راهێنەر بیرکردنەوەی من و تێڕوانینمی بۆخۆم گۆڕی، هەموو کات گوتوومە، زۆر قەزاری ئەوم".

لە کۆتاییدا دەڵێ، "ئێمە دەبێ هەموو کات بیر لە بەرژەوەندی تیپەکە بکەینەوە، لامین هەڵەیەکی کرد و ئەوەش ئاساییە، ئەوەندەی بتوانم هاوکاریی دەکەم و ئێمە یەک خێزانین".

بارسا هەفتەی داهاتوو لە لالیگا رووبەڕووی سێڤییا دەبێتەوە، بەرلەوەی یاریزانەکانی بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان، روو لە کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان بکەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە