مێسی نازناوێکی دیکەی بردەوە و یاریی بە ریکۆردەکان دەکات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  13 جار خوێنراوەتەوە

لیۆنێل مێسی 49ـەم نازناوی لە کاروانی یارییکردنی خۆیدا بەدەستهێنا و لەگەڵ یانەی ئینتەرمەیامی بووە پاڵەوانی جامی پاڵەوانان.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، ئینتەرمەیامی بەرامبەر یانەی کروز ئازولی مەکسیکی یارییکرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

مێسی لە یارییەکەدا گۆڵێکی لە خولەکی 24 تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو گۆڵە لە بەرژەوەندیی ئینتەرمەیامی کۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمدا کاسێمیرۆ گۆڵی دووەمی یانەکەی بە ئەسیستی مێسی تۆمارکرد و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئینتەرمەیامی کۆتاییهات.

مێسی بەو گۆڵەی لە یارییەکەدا تۆماریکرد ژمارەی گۆڵەکانی بە درێسی ئینتەرمەیامییەوە گەیاندە 100 گۆڵ.

جگە لەوەش پێنجەم نازناوی لە کاروانی یارییکردنی خۆیدا لە ئەمریکا بەدەستهێنا و ئینتەرمەیامیی کردە پاڵەوانی جامی پاڵەوانان.

مێسی لە یارییەکانی کۆتاییدا لە کاروانی یارییکردنیدا 53 یاریی کردووە، بەشداریی لە 53 گۆڵدا کردووە، 35 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 ئەسیستی کردووە.

لیۆ یەکەم یاریزانە زۆرترین گۆڵی لە یاریی کۆتاییدا کردبێت، یەکەم یاریزانە زۆرترین ئەسیستی لە یاریی کۆتاییدا هەبێت و یەکەم یاریزانە لە مێژوودا زۆرترین نازناوی بردبێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە