ئەردۆگان بەشداری ئاهەنگی نەورۆز دەكات

18   کاتژمێر پێش ئێستا  196 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا (ئاك پارتی)  كە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكایەتی دەكات ڕایگەیاند، لەڕۆژی 21ـی مانگ هەموان ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و ڕەجەیب تەیب ئەردۆگانی سەرۆكی توركیاش بەشداری دەكات. دەشڵێت، لە كۆبونەوەكانیان لەگەڵ دەم پارتی جەختیان لەسەر ئەوەكردوەتەوە كە "دەبێت پەكەكە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە".

عومەر چەلیك، وتەبێژی ئاك پارتی ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە 21ـی (ئازار/3)ـی ئەمساڵدا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕین، سەرۆک ئەردۆگانیش بەشداری ئاهەنگەکان دەکات. نەورۆز وەک یادێکی دێرین ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێت. 

ئاماژەی بەوەشكرد، "چاوەڕێی ئەوە دەکەین هەموان لە ئاهەنگی نەورۆز ئامادەبن. کاتێک لە ڕوانگەی تورکیایەکی دور لە تیرۆرەوە سەیر دەکرێت، دەزانرێت كە ئەم نەورۆزە بۆ گەیشتن بە ئامانجی توركیای بێ تیرۆر زۆر گرنگە".

وتەبێژەكەی ئاك پارتی باسی لەوەشكرد، دەبێت پەكەكە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و لەپێشینەی كارەكانی ئەوان چەك دانانی پەكەكەیە و سازش لە تایبەتمەندییەکانی دەوڵەت ناكەن، هەروەها لە كۆبونەوەكانیان لەگەڵ دەم پارتی جەختیان لەسەر ئەوەكردوەتەوە كە "دەبێت پەكەكە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە