قوباد تاڵهبانی وەک سەرۆکی فەخری یانەی سلێمانی دیاری کرا
2025-03-17
102 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان كرایه سەرۆکی فەخری یانەی سلێمانی و ڕایگهیاند، یانەی سلێمانی یانەی دایکە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە".
قوباد تاڵهبانی له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه، "مێژوی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی وەرزشیی سلێمانییەوە گرێ دراوە و چەندین نەوەی خەڵکی سلێمانی بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە، یانەی سلێمانی یانەی دایکە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە کۆبومەوە، گفتوگۆی تێروتەسەلمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بووژانەوە و گەشەپێدانی یانەکە کە لە ئێستادا خاوەنی چەندین تیپە لە بوارە جیاوازە وەرزشییەکاندا".
قوباد تاڵهبانی دهڵێت، "بەندەیان وەک سەرۆکی فەخری یانەکە دەستنیشان کرد و بڕیارماندا لە ماوەیەکی کورتدا پلانێکی تۆکمە بۆ پێنج ساڵی داهاتوی یانەکە ئامادەبکرێت تا بە هەوڵ و هیمەتی هەمو لایەکمانەوە یانەی سلێمانی بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی کە شایستەی ناوبانگ و مێژوە پڕشنگدارەکەیەتی".
|