ریاز مەحرەز لە مزگەوتی پێغەمبەر د.خ نوێژی تەراویح دەکات

2025-03-14  132 جار خوێنراوەتەوە

ریاز مەحرەزی جەزائیری، ئەستێرەی یانەی ئەهلی سعودی، نوێژی تەراویحی لە مزگەوتی پێغەمبەر د.خ ئەنجامدا.
 
گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن ئامادەبووانەوە گیراوە، و بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، دەردەخات کە مەحرەز لە مەدینە و لەنێو مزگەوتی پێغەمبەر د.خ نوێژی تەراویح دەکات.
 
لە دوو ڕۆژی رابردوودا ڤیدیۆیەکی دیکە بڵاوکرایەوە کە یاریزانەکە نانی بەیانی لەگەڵ ئامادەبووان لە مزگەوتی پێغەمبەر د.خ دەخوات.
 
مەحرەز لە گرتەیەکی دیکەدا دەرکەوت کە لەلایەن هاندەرێکەوە پەیوەندی پێوەدەکرا و داوای لێکرد کە ئەم وەرزە یانەی ئەهلی بباتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە