21 هەزار هاووڵاتی لە کەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە عێراق

1     کاتژمێر پێش ئێستا  35 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق دەڵێت، تا ئێستا 21 هەزار کەسیان لە کەمپی هۆل گێڕاوەتەوە و هیچ کێشەیەکی ئەمنی یان دەرونیان دروست نەکردووە، دەشڵێت: کەمپەکە بەم نزیکانە دادەخرێت و زیاتر لە هەزار عیراقی تێدا ماوە.

کەریم نوری وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، بە میدیاکانی راگەیاندووە، کەمپی هۆڵ لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بریتی یە لە بۆمبێکی تەوقیتکراوە لە هەرکاتێکدا بێت دەتەقیەوە، بەڵام عیراق بەسەرکەوتوویی پوچەڵی کردەوە و، ئێستا ژمارەیەکی کەمی تێدا ماوە.

وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئاماژەی بەوەشکرد: تاوەکو ئێستا 21 هەزار کەس لە کەمپەکە گێڕدراونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و هیچ کێشەیەکی ئەمنی و کۆمەڵایەتییان دروست نەکردووە.

کەریم نوری، روونیشیکردەوە: تا ئێستا هەزار و 200 کەس لە کەمپەکە ماون کە ژمارەیان زۆر کەمە، بۆیە بەم زووانە دادەخرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی نۆی ساڵی 2025، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە نوسینگەی سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، کە تیایدا باس لە چارەسەرکردنی کەمپەکە و مەترسییەکانی کرا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە