دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  56 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی زۆریی دۆسیەکان و تەواونەبوونی وەرگرتنی وتەکان، دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دۆسیەی لالەزار بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا، وتەی لاهوور شێخ جەنگی وەرنەگیراوە، بەشێک لە دەستگیرکراوان لە دادگادا وتەی خۆیان داوە.
 
دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، دانیشتنی دادگا بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی زۆریی کەیس و پەڕاوەکان، تەنیا وتەی شەش تۆمەتبار لە کۆی 12 کەس وەرگیراوە و لاهور شێخ جەنگی نەبراوەتە بەردەم دادوەر و ئەمڕۆ وتەی لێ وەرنەگیراوە، دادوەریش بڕیاریداوە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاتی دانیشتنی داهاتوو دەستنیشان بکرێت.
 
وتەبێژی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر داوای گواستنەوەی دۆسیەکەیان بۆ دادگای هەولێر کردووە، بەڵام ڕەتکراوەتەوە، هەروەها باری تەندروستییان باش بووە و جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بووە، کەسوکاری دەستگیرکراوانیش لەوێ ئامادە بوون، ڕێوشوێنی ئەمنیی زۆر توند لە دەوروبەری دادگا گیرابووە بەر دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنەکەش سەرجەم تۆمەتبارەکان بە پاسەوانییەکی توندەوە گەڕێندرانەوە بۆ زیندان تا کاتی دەستنیشانکردنی وادەی دادگاییکردنی داهاتوو لە هەفتەی داهاتوودا.
 
بنەوشە ڕەفیق، یەکێکی دیکە لە پارێزەرەکان ڕایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا تۆمەتبارەکان لە بەردەم دادوەر وتەکانی پێشوویان ڕەتکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە پێشتر لەژێر ئەشکەنجەدا وتەیان لێ وەرگیراوە، بۆیە وتەکانیان گۆڕێوە و ڕەتیان کردەوە ئەو وتانە هی ئەوان بێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە