پڕۆژەیاسای قەرزکردن ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای قەرزکردن ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینیی یاسایی.
ناسر تورکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای قەرزکردن بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای قەرزکردن کە لەلایەن فالح ساری، وەزیری داراییەوە پێشکەش کرابوو، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی خوێندنەوەی یەکەم لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕووی یاساییەوە تاوتوێ و وردبینیی بۆ بكرێت.
ڕوونیشی کردەوە، ئەو یاسایە بەتەواوی تایبەتە بە قەرزکردنی دەرەکی، ئامانجیشى پشتیوانیکردنی پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی وەک کەرتی کارەبا و تەندروستییە، هەروەها بۆ بەردەوامیدان بەو پڕۆژانەی لە ئارادان و بەردەوامییان هەیە.
|