بەگری شارستانی سلێمانی: نزیکەی سێ ملیۆن بەنزین و گاز سووتا
2026-08-18
158 جار خوێنراوەتەوە
بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماری زیانەکانی ئەو ئاگرەی ڕاگەیاند کە دوێنێ شەو لە کۆگایەکی سووتەمەنی ناوچەی تانجەرۆ کەوتەوە و دوای هەوڵێکی زۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆنترۆڵ کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاری محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری کۆگاکەدا 22 کەس بریندار بوون.
ڕوونیشیکردەوە کە نزیکەی سێ ملیۆن لیتر بەنزین و گاز لە کۆگاکەدا سووتان.
|