دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانکردنی عومان دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
191 جار خوێنراوەتەوە
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕایگەیاند، "ئەگەر عومان ببێتە ڕێگر لەبەردەم هەوڵەکانی ئەمریکا لەبارەی گەرووی هورمز ئەوا هێرشیان دەکەینە سەر و بۆردوومانیان دەکەین".
بەشێک لە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ:
له‌باره‌ی ئێرانه‌وه خشته‌ی زه‌مه‌نیم نییه، له پشته‌وه كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوپای پاسداران و په‌له‌م نییه.
پێویستە ئێران ئاڵای سپی تەسلیمبوون هەڵبکات.
نابێت ئیسرائیل له ئێستادا هێرش بكاته سه‌ر غه‌ززه.
به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌رێنی هه‌یه له پرسی چه‌كداماڵینی حه‌ماس و په‌یوه‌ندی تایبه‌تیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا.
ئێران قومارچییه‌كی باشه، به‌ڵام له‌دوا هه‌ناسه‌ی خۆیدایه.
پێموایە باشترە بۆ من لە هەڵبژاردنی ئیسرائیل دوور بکەمەوە، بەڵام ڕەنگە پشتگیری کەسێک بکەم.
هەڵبژاردنی نیوه‌ی كۆنگرێس بە هیچ شێوەیەک هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بیرکردنەوەی من سەبارەت بە ئێران نییە.
گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەردەوامە لە گوشارە ئابوورییە نوێیەکان بۆ سەر رژێمی ئێران.
په‌یوه‌ندی راستەوخۆمان لەگەڵ بەرپرسانی سوپای پاسداران هه‌یه‌و گفتوگۆی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
ئێمە جبەخانەیەکی گەورەی چەکی مەودای مامناوەندمان هەیە کە لە داهاتوودا ئەگەر پێویست بوو بەکاربهێنرێت.
|