پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر کوردستان
58 خولەک پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆ دەکات و دەڵێت، "ئەم ھێرشانە بە تەواوی رەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج. ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.
داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.
پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٧/٨/٢۰٢٦
|