گومانەکان زۆربوون عێراق لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی سەربازگەی تاجی دەکات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  141 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت ، لیژنەیەکی باڵا و ئاستبەرز بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارەکانی تەقینەوەی کۆگایەکی ستراتیژیی تەقەمەنی لەناو سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغداد پێکهێنراوە، گومان هەیە هێرشی درۆنى کرابێتە سەر کۆگاکە.

بەرپرسێکى وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بە ڕوودانى تەقینەوەیەک لە کۆگایەکى تەقەمەنى لە بەغداد و گومانەکانى بوونى هێرشی درۆنى، ڕایگەیاندوووە، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارەکانی تەقینەوەی کۆگایەکی ستراتیژیی تەقەمەنی لەناو سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغداد پێکهێنراوە، لیژنەکە بەرپەرسیار دەبێت لە پێداچوونەوە بە بارودۆخی ڕووداوەکە و دیاریکردنی هۆکارەکانی، لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە و ڕوونکردنەوەکانی بۆ ڕای گشتی لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاو دەکاتەوە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا دێت، گومانە هەیە بەوەی کۆگاکە ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووبێتەوە، بەڵام  لێدوانى فەرمیی سەرەتایی هۆکاری ئاگرەکەی بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گەڕاندەوە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، تەقینەوەکە بووەتە هۆی زیانێکی زۆر بە کۆگای تەقەمەنییەکانی فیرقەی زرێپۆشی نۆیەم، کە تۆپی تانکی “ئەبرامز” و جۆرەها زرێپۆشی دروستکراوی ئەمریکی لەخۆدەگرت، لە کاتێکدا کۆگاکە نزیکەی ٥٠ هەزار قازيفەی تێدا بووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە