موچهی بەرپرس و پلەباڵاکان کەم دەکرێتەوە و چاکسازیی له مووچە دەکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
285 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەیەک پهرلهمانتاری عێراق هەوڵی پەسەندکردنی پێشنیازێک دەدەن بۆ کەمکردنەوە و ڕێکخستنی موچەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و پلە باڵاکانی عێراق و لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش پەیڕەوکردنی ماوەی 45 ڕۆژی بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ڕەتکردووەتەوەو دەڵیت، دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە دهبێته هۆی درووستبوونی قەیرانی دارایی و گرفتەکان قوڵتردەکەنەوە.
رۆژنامەی سەباح له راپۆرتێكدا باسی لهوهكردوه، موچەی مانگی تەمموزی ڕابردوویژمارەیەک وەزارەتدا دواکەوت، لەوانە دواکەوتنی موچەی کارمەندانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و مامۆستایانی زانکۆ کە خۆپیشاندانیان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجامدا، تاوەکو هەفتەی ڕابردوو موچەکانیان وەرگرت، لە کاتێکدا هێشتا مووچەی بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی کارەبا نەدراوەو دواکەوتوە.
له راپۆرتهكهدا هاتوه، ئەندامانی پهرلهمانی عێراق بەرەو پەسەندکردنی پێشنیازێک دەچن بۆ کەمکردنەوە و رێکخستنی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە باڵاکان، بۆ ئەوەی کەمێک بارگرانی لە سەر داهاتی عێراق کەمببێتەوە.
لیژنهی یاسایی پهرلهمان دهڵێت، دواکەوتنی دابەشکردنەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوەیە و بە واتای گۆڕینی دابهشكردنی موچهی مانگانه نایهت، بهڵكو جهخت له چارەسەرکردنی بهههدهردان و گەندەڵی و پێداچونەوە بە خشتەی موچەدا دهكاتهوه بە شێوازێک کە چاکسازییەکی دارایی بهێنێتەدی کە هاوڵاتی هەستی پێبکات.
محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق به رۆژنامهی سەباحی راگهیاندووه، لیژنەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشنیازی کەمکردنەوەی مووچە و دیاریکردن و ڕێکخستنی موچەی سەرۆکایەتییەکان دەخاتەڕو.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو هەنگاوە دەتوانێت بەشداربێت لە بەهێزکردنەوەی متمانەی هاوڵاتی و هەستکردنی بە بونی چاکسازییەکی راستەقینە"، هەروەها جەختیکردەوە "دەستپێکردنی چاکسازی دەبێت لە سەرۆکایەتییەکان و پلە باڵاکانەوە بێت لە پلەی وەزیرەوە تا خوارەوە تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ فەرمانبەرانی تر و بە شێوازێک کە دادپەروەری بەدیبهێنێت".
بهگوێرهی راپۆرتهكهی رۆژنامەی سەباح، لیژنهی یاسایی پهرلهمانی عێراق ئهو دهنگۆیانه رهتدهكاتهوه كه باس لە دابەشکردن و دواکەوتنی موچە دەكەن هەموو 45 ڕۆژ جارێک، بههۆی نهبونی نهختینهوه.
رونیشیکردەوە، "دواکەوتنی مووچە بەو مانایە نییە کە مانگەکە بۆ ئەو ماوەیە گۆڕاوە، بەڵکو دواکەوتنێک هەیە لە دابەشکردنەکەدا بەهۆی دۆخی داراییەوە، بهڵام فەرمانبەر مافی خۆیەتی له ساڵێكدا موچەی 12 مانگ وەربگرێت و نابێت موچەکەی لەوە کەمتر بێت".
|