لە هەرێمی کوردستان 31 تووشبووی ئەیدز تۆمارکراون
1 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
راپۆرتێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کە ئاماری ساڵی 2025ی تێدا کۆکراوەتەوە، ئاماری دانیشتووان، مردن، لەدایکبوون، نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، نەخۆشییە گوازراوەکان، خەرجییە داراییەکانی کەرتی تەندروستی لە سەرانسەری عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
بەپێی راپۆرتەکە کە ڕووداو بڵاویکردووتەوە، تێکڕای گەشەی دانیشتووان لەسەر ئاستی عێراق 1.9%ـە. لەنێو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دهۆک بەرزترین گەشەی بە 3.0% تۆمارکردووە، هەولێر 2.6% و سلێمانی 1.5%.
تەمەنی مامناوەند بۆ عێراق، 21 ساڵە (هەولێر 20 ساڵ، دهۆک 20 ساڵ، سلێمانی 21 ساڵ)؛ هەروەها 40.5%ی دانیشتووان تەمەنیان لە خوار 15 ساڵییەوەیە کە 18,420,512 کەسن، لە کاتێکدا تەنیا 4.3%ی دانیشتووان تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵەوەیە کە 2,041,716 کەسن.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، تێکڕای تەمەن لە عێراق 73.1 ساڵە (71.0 ساڵ بۆ پیاوان و 75.1 ساڵ بۆ ژنان).
راپۆرتەکە داتای وردی لەبارەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو و دەڵێ:
- تای خوێنبەربوون: لە سەرانسەری عێراق 353 تووشبوو تۆمارکراون، زۆرترینی لە زیقار (131 تووشبوو) و بەغدا (47 تووشبوو) بووە. لە هەرێمی کوردستان: دهۆک 7 تووشبوو، هەولێر 3 تووشبوو، سلێمانی 2 تووشبوو.
- سیل: لە سەرتاسەری عێراق 6,369 تووشبوو تۆمارکراوە. لە هەرێمی کوردستاندا لە هەولێر 245 تووشبوو، سلێمانی 209 تووشبوو، دهۆک 75 تووشبوو.
- ئەیدز: 904 تووشبوون و 39 مردن لە عێراق تۆمارکراون. بەغدا بە 404 تووشبوو لە پلەی یەکەم دێت. لە هەرێمی کوردستان، هەولێر 26 تووشبوو، دهۆک 3 تووشبوو، سلێمانی 2 تووشبووی تێدا تۆمارکراوە و هیچ مردنێک لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
- ئالوودەبوون بە مادەی هۆشبەر و خواردنەوە کحوولییەکان: لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) 6,933 سەردان بۆ ئالوودەبوونی خواردنەوە کحوولییەکان و 2,658 سەردان بۆ ئالوودەبووانی دەرمان و هۆشبەرەکان تۆمارکراوە کە ژمارەیەکی زۆریان لە بەغدا و بابل بوون.
وردەکاریی نەخۆشیی ئەیدز لە عێراق
لە کۆی 904 تووشبووی ئەیدز لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە لە 2025دا تۆمارکراون، زۆربەیان لە رەگەزی نێرن کە 747 تووشبوون، لە بەرامبەردا 157 تووشبوو لە رەگەزی مێن کە 14ـیان دووگیان بوون، بەمەش تێکڕای تووشبوون لەسەر ئاستی وڵات 0.20 تووشبوو بووە بۆ هەر 10,000 کەس.
هاوکات کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە 39 کەس بووە (33 پیاو و 6 ژن)، بە تێکڕای مردنی 0.009 بۆ هەر 10,000 کەس. لەو ژمارەیە، 873 تووشبوو و سەرجەم 39 گیانلەدەستدانەکە لە پارێزگاکانی عێراق بوون بەبێ هەرێمی کوردستان، کە تێکڕای تووشبوونیان 0.22 و تێکڕای مردنیان 0.01 بووە بۆ هەر 10,000 کەس.
پایتەختی عێراق بە هەردوو کەرتی تەندروستیی رەسافە و کەرخەوە، بەرزترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی لەسەر ئاستی عێراق تۆمارکردووە بە کۆی 404 تووشبوو و 21 گیانلەدەستدان. لە کەرتی رەسافەدا 262 تووشبوو تۆمارکراون، بە تێکڕای تووشبوونی 0.47 بۆ هەر 10,000 کەس، هەروەها 16 کەس گیانیان لەدەستداوە (15 پیاو و 1 ژن) بە تێکڕای مردنی 0.03. لە کەرتی کەرخیشدا 142 تووشبوو هەبوون، بە تێکڕای تووشبوونی 0.35، لەگەڵ گیانلەدەستدانی 5 کەس (4 پیاو و 1 ژن) بە تێکڕای مردنی 0.01 بۆ هەر 10,000 کەس.
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کەمترین رێژەی بڵاوبوونەوەیان لەسەر ئاستی عێراق تۆمارکردووە و لە ماوەی ساڵەکەدا هیچ گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە:
هەولێر: 26 تووشبووی تێدا تۆمارکراوە کە لە 23 پیاو و 3 ژن پێکدێن، بەبێ هەبوونی هیچ ژنێکی دووگیان، بەمەش تێکڕای تووشبوون لە پارێزگاکە گەیشتووەتە 0.12 بۆ هەر 10,000 کەس و هیچ گیانلەدەستدانێکیش نەبووە.
دهۆک: تەنیا 3 تووشبوونی لێ تۆمارکراوە کە سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن، بە تێکڕای تووشبوونی 0.02 بۆ هەر 10,000 کەس، بەبێ تۆمارکردنی هیچ گیانلەدەستدانێک.
سلێمانی: نزمترین ئاستی تووشبوونی لەسەر ئاستی عێراق تۆمارکردووە کە تەنیا 2 دانە بووە، بە تێکڕای تووشبوونی 0.01 بۆ هەر 10,000 کەس و 0 گیانلەدەستدان.
کەرکووک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق:
زیقار: 75 تووشبوو و گیانلەدەستدانی سێ کەس.
بەسرە: 69 تووشبووی لێ تۆمارکراوە و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
واست: 25 تووشبووی هەبووە لەگەڵ گیانلەدەستدانێک.
موسەننا: 21 تووشبووی هەبووە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گیانلەدەستدانێک.
مەیسان: 17 تووشبووی تێدا تۆمارکراوە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گیانلەدەستدانێک.
بابل: 54 تووشبوو تۆمارکراون، بەبێ تۆمارکردنی هیچ گیانلەدەستدانێک.
نەجەف: 36 تووشبوو تۆمارکراون لەگەڵ گیانلەدەستدانی سێ کەس.
کەربەلا: 30 تووشبوو تۆمارکراون لەگەڵ گیانلەدەستدانی سێ کەس.
دیوانییە: 18 تووشبووی لێ تۆمارکراوە بەبێ هەبوونی هیچ گیانلەدەستدانێک.
کەرکووک: 42 تووشبووی تێدا تۆمارکراوە لەگەڵ گیانلەدەستدانی یەک کەس.
دیالە: 27 تووشبوو تۆمارکراون لەگەڵ گیانلەدەستدانی کەسێک.
ئەنبار: 23 تووشبوو تۆمارکراون لەگەڵ گیانلەدەستدانی کەسێک.
نەینەوا: 20 تووشبووی هەبووە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گیانلەدەستدانێک.
سەلاحەدین: 12 تووشبووی هەبووە لەگەڵ گیانلەدەستدانی کەسێک.
لەدایکبوون، مردن و نەشتەرگەرییەکان:
- لەدایکبوون: لە ساڵی 2025دا 890,450 منداڵ لەنێوخۆ و دەرەوەی عێراق تۆمارکراون (873,621 لەنێوخۆ بەبێ هەرێمی کوردستان، 16,829 لەدایکبووی دەرەوەی عێراق).
- لەدایکبووان لە دەرەوەی عێراق: لە کۆی 16,829 منداڵی عێراقی کە لە دەرەوە لەدایکبوون، زۆرترینیان لەم وڵاتانە بوون: تورکیا 3,124 منداڵ، ئەڵمانیا 2,547 منداڵ، ئەمریکا 1,921 منداڵ، سوێد 1,312 منداڵ و بەریتانیا 1,252 منداڵ.
- لە کۆی لەدایکبووانی عێراق، 52.7%ـیان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون، لە کاتێکدا لەدایکبوونی سرووشتی 47.3% بووە.
- شێواوی زگماکی: 2,728 منداڵ بە شێواوی زگماکییەوە لەدایکبوون، پارێزگای ئەنبار بەرزترین رێژەی تۆمارکردووە بە 12.7 دۆخ لە هەر 1000 منداڵ.
- مردن: لە پارێزگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) 131,949 گیانلەدەستدان تۆمارکراوە (72,328 نێر و 59,621 مێ).
- هۆکارە سەرەکییەکانی مردن:
- نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ: 11.40%
- کێشەی خوێنبەری دڵ: 10.77%
- نەخۆشییەکانی دەمار و خوێنبەری مێشک: 8.48%
- هۆکاری نادیار: 7.88%
- بەرزەپەستانی خوێن: 7.45%
- سستبوونی گورچیلە: 6.31%
- شەکرە: 6.27%
- قوربانییانی رووداوەکانی هاتووچۆ: 4,005 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. لە هەرێمی کوردستان: سلێمانی 351 گیانلەدەستدان، هەولێر 287، دهۆک 153 گیانلەدەستدان.
کۆی خەرجیی وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵ لە ساڵی 2025، نزیکەی 8.92 تریلیۆن دینار بووە. پشکی ساڵانەی هەر تاکێکی عێراقیش لە خەرجیی تەندروستی، 227,628 دینار بووە.
|