مەسرور بارزانی هۆکاری گرانبوونی بەنزین ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێشتا گرژییەکانی ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردووە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد و وتی، "خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە قەیرانی زۆر گەورەتمان تێپەڕاندووە و ئەمە قەیرانەش تێدەپەڕێنین".
♦️♦️مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین دۆخی ئەمنی ناوچەکەیە.
داوام لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کردووە پێداچوونەوە بە نرخی بەنزیندا بکەن.
بەنزینی نۆرماڵی حکومی 750 دینار و نۆرماڵی بازرگانی 850 دینار دەبێت.
حکومەتی عێراق لەو بودجەیەی تەرخانیکردووە بۆ پاڵپشتی دەرهێنانی نەوت پشکی کوردستان نادات.
پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێژەی دانیشتووان زیاتر لە 126 هەزار و 700 بەرمیلە.
ئێمە داوامان لە بەغدا کردوە، پشکی هەرێمی کوردستان لە سووتەمەنی دابین بکات، رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆ دابین دەکرێت و داوا دەکەین 70 هەزار بەرمیلەکەی دیکەش لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە وەک پشکی هەرێمی کوردستان، دابین بکرێت".
|