لێدوانی مەسرور بارزانی لە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستان

1     کاتژمێر پێش ئێستا  177 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، تیشکی خستە سەر  دۆخی ناوچەکە، پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کاراکردنەوەی پەرلەمان، ڕایگەیاند، ئێمە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکین، لەهەموو کەس زیاتر لەم دۆخە تێدەگەین.

 
بەشێک لە قسەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان:

 

هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لە هیچ شەڕ و توندو تیژییەک و کیشە و ئاسەوارەکانی جەنگ هەموو ناوچەکانی گرتووەتەوە 

سوپاسی خۆڕاگری و هەڵوێستی هاووڵاتیان دەکەم کە هەمیشە پشتیوانی حکومەتی هەرێم دەکەن.

وەکو حکومەتی هەرێم پارێزەری مافی خەڵکی کوردستانین

هەرێمی کوردستان بەشێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و قەیرانەکان دەیگرێتەوە

خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەم قەلەق نەبن و ئەم قەیرانانەش تێپەڕ دەبێت.

پشتیوانی عەلی زەیدی دەکەین و هاوکاری حکومەتی فیدراڵ دەبین.

هیوادارم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەتەواوی کۆتایی بێت.

کاتێک داهات نەمێنێ و بازرگانی نەمێنێ دەبێت بەغدا بڕیاری 120 ملیار دینارەکە بۆ ناردنی مووچەی هەرێم دەستکاری بکات.

لە هەموو ڕوویەکانی ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەوە لەگەڵ بەغدا خەریکە بە تەواوی ڕێکدەکەوین.

داوا دەکەم بە زوویی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و حکومەتی نوێ پێکبێت و حکومەتی هەموو کوردستان بێت.

داوا لە لایەنەکان دەکەم کە خۆیان بە بەرپرس دەزانن فەرموون وەرنە پێشەوە با پەرلەمان کارا بکەینەوەو حکومەت دروست بکەین.

کۆمپانیای دانەغاز بە تاکلایەنە بەرهەمهێنانی غازی ڕاگرت و لەهەوڵداین کێشەکان چارە بکەین و بەرهەمهێنانی غاز زیاد بکەینەوە.

هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین دۆخی ئەمنی ناوچەکەیە.

حکومەتی عێراق لەو بودجەیەی تەرخانیکردووە بۆ پاڵپشتی دەرهێنانی نەوت پشکی کوردستان نادات.

پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێژەی دانیشتووان زیاتر لە 126 هەزار و 700 بەرمیلە.



   ئەمانەش بخوێنەرەوە