گواردیۆلا بیرە خواردنەوە لە یاریزانەکانی قەدەغە دەکات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  37 جار خوێنراوەتەوە

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، بارودۆخێکی زۆر جددی و چڕی بەسەر تیپەکەدا سەپاند دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، بەوەی داوای لە یاریزانەکانی کرد ئاهەنگگێڕان بۆ کۆتایی وەرز دوابخەن.
 
مانچێستەر سیتی دوێنێ لە یاریگای ویمبڵی بەئەنجامی 1-0 لە یانەی چێڵسی بردەوە، بەمەش تیپەکە تەواوی سەرنجی خۆی گواستەوە بۆ ململانێکەی لەگەڵ ئارسیناڵ لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ.
 
بەپێی ئەوەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، گواردیۆلا دوای یارییەکە گوتوویەتی "ئەمڕۆ تەنانەت بیرە خواردنەوەش قەدەخەیە، کاتێک وەرز کۆتاییهات ئاهەنگ دەگێڕین، ئەوکاتەش پێکەوە لەگەڵ تیپی خانمانی سیتی ئاهەنگ دەگێڕین".
 
ئەم لێدوانانەی راهێنەرە ئیسپانییەکە دوای رۆژێکی تایبەت بۆ یانەکە هات، کە تێیدا تیپی خانمانی مانچێستەر سیتی نازناوی خولی ئینگلیزیی خانمانیان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-1 لە خانمانی وێستهامیان بردەوە.
 
ئێستا مانچێستەر سیتی لە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولی ئینگلیزیدایە بەجیاوازی دوو خاڵ لەدوای ئارسیناڵ، ئەمەش پێش یارییە چاوەڕوانکراوەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس لە گەڕی پێشکۆتایی خولەکەدا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە