ئینتەرمیلان پاڵەوانی ئیتاڵیایە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
5 جار خوێنراوەتەوە
یانەی ئینتەرمیلان نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بردنەوەی بەرامبەر یانەی پارما تۆمارکرد.
سێ گەڕ پێشکۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلان لە یاریگەی خۆی میوانداریی پارمای کرد، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر نیزارۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئینتەرمیلان 7 یارییە لە خولی ئیتاڵیادا نەدۆڕاوە، یانەکە بەبردنەوەی ئەم یارییە نازناوی سێری ئای ئەم وەرزەی یەکلاکردەوە و بۆ جاری 21ـەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی ئیتاڵیا.
دوای بردنەوەی نازناوەکە، یاریزانانی ئینتەرمیلان لەنێو یاریگادا ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا، دوای ئەوەش ئاهەنگەکانی تیپەکەی میلانۆ بردرانە گۆڕەپانی گەورەی دێلامادۆنیا و تاوەکو بەرەبەیان ئاهەنگگێڕان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بەردەوامبوو.
کریستیان کیڤۆ، راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان پێشتر وەکو یاریزان 3 جار نازناوی خولی ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە و ئێستاش وەکو راهێنەر یەکەم نازناویان لەگەڵ یانەکە بردەوە.
|