کودەتایەک لەنێو بارسێلۆنا؛ فلیک دوو ئەستێرەی گەورە دەردەکات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  12 جار خوێنراوەتەوە

بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، کودەتایەک لەنێو ئەو یانەیەدا سەرهەڵدەدات و هانزی فلیکی راهێنەر  دوو ئەستێرەی گەورە دەردەکات و شۆڕشێکی بێبەزەییانە دەست پێدەکات!.
 
بارسێلۆنا دەستیکردووە بە جووڵەی خێرا بۆ کێشانی نەخشەی وەرزی نوێ. لە نێوەندی بڕیارە یەکلاکەرەوەکانی هانزی فلیکی راهێنەر، کە پەیامێکی روونی ناردووە سەبارەت بە داهاتووی هەندێک ناوی گەورە لەناو تیپەکەدا.
 
ئاماژەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کارگێڕیی هونەری بەکردەیی دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پلانی سەرلەنوێ رێکخستنەوەیەکی گشتگیر، کە پشت بە ئاست و ئامادەیی دەبەستێت، دوور لە ناو و مێژووی یاریزانان.
 
بڕیارەکانی فلیک بەڕوونی دەدوێن
 
یارییەکەی ئەم دواییەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ ئاراستەیەکی روونی راهێنەرە ئەڵمانییەکەی نیشان دا، کاتێک پێی باشبوو پشت بە چارەسەری جێگرەوە ببەستێت لە هێڵی هێرشبەریدا، کە سەرەڕای ئامادەنەبوونی رافینیا، مارکوس راشفۆردی پشتگوێخست.
 
ئەم بڕیارە هەروا ئاسایی نەبوو، بەڵکو گوزارشت بوو لە پاشەکشەی متمانەی ستافی هونەری بەو یاریزانە ئینگلیزییە، کە بەخواستن و بەبژاردەی کڕینەوە پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە، بەڵام نەیتوانیوە ئەو زیادەیەی چاوەڕوان دەکرا پێشکەشی بکات، ئەمەش وا دەکات بەردەوامبوونی لەنێو تیپەکەدا تاوەکو ئێستا کارێکی دوور بێت.
 
لیڤاندۆڤسکیش بای بای
 
لە لایەکی دیکەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی رووبەڕووی بارودۆخێکی جیاواز بووەتەوە، کە هیچ لەوەی دیکەیان کەمتر نییە. لیڤا  گرێبەستەکەی نزیکبووەتەوە لە کۆتاییهاتن، بەڵام هیچ رێککەوتنێکی روون بۆ نوێکردنەوەی نییە.
 
سەرەڕای ئەزموونە گەورەکەی و کاریگەرییەکەی لەنێو ژووری گۆڕینی جلوبەرگدا، بەڵام دابەزینی ئاستی لە هەندێک کاتدا، لەگەڵ ویستی یانەکە بۆ هێنانی خوێنی نوێ، لەوانەیە بارسێلۆنا هان بدات بڕیارێکی شۆکهێنەر بدات بە کۆتاییهێنان بە کاروانی ئەو یاریزانە لەگەڵ تیپەکە.
 
پڕۆژەیەکی نوێ لە قۆناغی دروستبووندایە
 
فلیک ئێستا کار لەسەر بونیادنانی تیپێکی چالاکتر و هاوسەنگتر دەکات، بە جەختکردنەوە لەسەر توخمە گەنجەکان کە توانای جێبەجێکردنی بیرۆکە تاکتیکییەکانیان هەیە، ئەمەش ئەوە روون دەکاتەوە بۆچی هەندێک ناوی لە پلانەکانی لە یارییەکانی دواییدا دوورخستووەتەوە.
 
ئەم جوڵانە جەخت لەوە دەکەنەوە کە  بارسێلۆنا خۆی بۆ هاوینێکی یەکلاکەرەوە ئامادە دەکات، کە لەوانەیە گۆڕانکاری ریشەیی لە پێکهاتەکەدا بەخۆیەوە ببینێت، وەک بەشێک لەو پلانەی ئامانج لێی گەڕانەوەی تیپەکەیە بۆ لووتکەی رکابەرییە ناوخۆیی و ئەورووپییەکان.
 
پەیامێکی روون؛ هیچ شوێنێک بۆ تەنیا ناوی گەورە نییە
 
بڕیارەکانی فلیک رەنگدانەوەی فەلسەفەیەکی نوێیە لەناو یانەکەدا، کە لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە کە  ئاست تەنیا پێوەرە و یەکلاکەرەوەیە، ناوی یاریزانەکە یان مێژووەکەی هەرچییەک بێت، لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە ناسنامەی بارسێلۆنا لە ساڵانی داهاتوودا سەرلەنوێ دابڕێژێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە