وەزارەتی پێشمەرگە نیگەرانە و داوایەک لەبەغدا دەکات

6   کاتژمێر پێش ئێستا  335 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ دەکات و داوا لە محەممەد شیاع سوودانی وەکو فەرماندەی هێزە چەکدارەکان دەکات "سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت."
 
وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، "گرووپێکی تیرۆریستیی دەستیان داوەتەوە کردەوەی تێکدەرانە و لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ".
 
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
 
شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ، بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.
 
دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە.
 
جارێکی تر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.
 
وەزارەتی پێشمەرگە
22ی ئاداری 2026


   ئەمانەش بخوێنەرەوە