چین: کوشتنی سەرکردەکانی ئێران قبوڵنەکراوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  5 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە رایگەیاند، ئەوە بەلای وڵاتەکەیانەوە قبوڵنەکراوە. 
 
لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا سەبارەت بە کوشتنی سەرکردەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە رایگەیاند، "ئێمە دژی بەکارهێنانی هێزین لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا"؛

ئاماژەی بەوەشکرد، "کوشتنی سەرکردەکانی ئێران و هێرشکردنە سەر ئامانجە سڤیلەکان قبوڵنەکراوە". 
 
رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا  ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکەدا عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، وەزیری بەرگریی و فەرماندەی سوپای پاسداران و عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەیی کوژران.
 
هەروەها دوێنێ و پێرێ، ئیسرائیل کوژرانی هەر یەک لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی راگەیاند.  


   ئەمانەش بخوێنەرەوە