مانگی سووری ئێران: تاوەکو ئێستا 787 کەس کوژراون
2 کاتژمێر پێش ئێستا
256 جار خوێنراوەتەوە
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەیشتووەتە 787 کەس و هێرشەکان 153 شارۆچکەی وڵاتەکەیان گرتووەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 5ی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، تیمە مەیدانییەکان دوایین ئامارەکانیان بەم شێوەیە خستووەتە روو:
کۆی گشتیی کوژراوان 787 کەس
ژمارەی هێرشەکان: 1039 هێرش
ناوچە بە ئامانجکراوەکان: 504 ناوچە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان، لابردنی داروپەردوو، گواستنەوەی بریندارەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە بەردەوامی بەڕێوەدەچن.
ئەم ئامارە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی جەنگدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا روویانداوە.
لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ـەوە، هێرشێکی هاوبەشی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران دەستیپێکردووە. ئەم هێرشانە تەنیا بنکە سەربازییەکانیان نەکردووەتە ئامانج، بەڵکو بوونەتە هۆی کوژرانی چەندین بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی لەنێویاندا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
لەبەرامبەردا سوپای پاسداران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو.
|