سکاڵا لەسەر زۆری نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمیری تۆمار کرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
358 جار خوێنراوەتەوە
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌با په‌نا بۆ داواكاری گشتی ده‌بات و داواده‌كات، نرخه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باری پێش‌و و تا كێشه‌ی موچه و پله‌به‌رزكردنه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌بێت، هیچ بارگرانییه‌كی دیكه نه‌خرێته سه‌ر شانی خه‌ڵك و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "پرۆژه‌ی روناكی كوده‌تایه‌كی دیكه‌ی ئابورییه دژی گیرفانی خه‌ڵكی داهات مامناوه‌ند و كه‌م، كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، چونكه نرخی كاره‌با به ڕێژه‌ی 400% واته چوار هێنده زیاد كراوه".
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، له 5ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2025 له راپۆرتێكدا كه به‌رهه‌می چه‌ند گفتوگۆ و راوێژبو به خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند، كه‌لێنه‌كانی پرۆژه‌ی روناكیمان خسته‌ڕو، به فه‌رمیش راپۆتهكهمان گه‌یاندن، پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، داوامانكرد، كه‌لێنه‌كان پڕبكرێته‌وه و نرخ دابه‌زێندرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، كه گوێنه‌گیرا، ئه‌مڕۆش هاتوین یاداشتی خۆمان پێشكه‌شی داواكاری گشتی بكه‌ین، كه له‌سه‌ر ئه‌م باسه هه‌نگاوی دیكه بنێین و كاری جدی له‌سه‌ر بكه‌ین.
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی ڕوناكی به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، به دڵنیایی كوده‌تایه‌كی دیكه‌ی ئابورییه دژی گیرفانی خه‌ڵكی داهات مامناوه‌ند و كه‌م، كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، چونكه نرخی كاره‌با به ڕێژه‌ی 400% واته چوار هێنده زیاد كراوه به‌راورد به نرخه‌كانی پێشتر، قۆناغی یه‌كه‌م له 18 دیناره‌وه كراوه به 76 دینار، هه‌مو قۆناغه‌كانی دیكه‌ش هه‌روا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بڕی یه‌كه ڕێپێدراوهكانیش كه‌مكراونه‌ته‌وه، له سیستمه‌كه‌ی پێش‌و (450) كیلۆوات بو، ئێستا (400)، به‌پێی ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (وه‌ك بانكی جیهانی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی)، 6000 دۆلار وه‌ك تێكڕای داهاتی ساڵانه‌ی تاك (GDP per capita) بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، به‌ڵام ، ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و "خه‌ڵه‌تاندنه" بین كه له پشت ئه‌م ژماره‌یه‌وه هه‌یه.
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌شڵێت، جیاوازی زۆری چینایه‌تی (Inequality) كاتێك ده‌وترێت داهاتی تاك شه‌ش هه‌زار دۆلاره، ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه هه‌مو كه‌سێك ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌م ژماره‌یه له ئه‌نجامی دابه‌شكردنی "كۆی داهاتی نه‌وت و چالاكییه ئابورییه‌كان" به‌سه‌ر "ژماره‌ی دانیشتوان" دێته به‌رهه‌م، له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی زۆری داهات له ده‌ستی نوخبه‌یه‌كی كه‌می سیاسی و بازرگاندایه، له كاتێكدا زۆرینه‌ی خه‌ڵك فه‌رمانبه‌رن یان كاسبكارن و داهاتیان زۆر له‌وه كه‌متره، جگه له‌وه‌ش كاتێك موچه سێ بۆ چوار مانگ دوا ده‌كه‌وێت، داهاتی ڕاسته‌قینه و به‌رده‌ست بۆ هاوڵاتی سفر ده‌بێته‌وه. ئه‌و شه‌ش هه‌زار دۆلاره تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكانیشی تێدایه، كه ناچێته گیرفانی هاوڵاتییه‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له روی خزمه‌تگوزاریه‌وه كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش بۆ بازرگانی گۆڕاون، هاوڵاتی هه‌رێم له لایه‌كه‌وه كاره‌بای لێ گران ده‌كرێت، له لایه‌كی دیكه‌وه زیاتر له 90%ی كه‌رتی ته‌ندروستی كراوه به پاره و دراوه به كه‌رتی تایبه‌ت، نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان خه‌ریكه ده‌بنه بینایه‌كی چۆڵ و بێ ده‌رمان، خوێندنیش كه مافێكی سه‌ره‌تاییه، خه‌ریكه به ته‌واوی ده‌بێته "ئه‌هلی" و خێزانه‌كان ساڵانه ملیۆنان دینار له خوێندنی منداڵه‌كانیان خه‌رجده‌كه‌ن چونكه ئاستی خوێندنی حكومی به ئه‌نقه‌ست داده‌به‌زێندرێت.
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رونیشیكردۆته‌وه، هاوڵاتییه‌كی كوه‌یت، داهاتی ساڵانه‌ی 50 ملیۆن دیناره، كه‌چی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كه‌ی كاره‌بای به 10 دینار ده‌داتێ، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ری ئێمه كه داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌گه‌ر موچه‌ی بده‌نێ ناگاته نۆ ملیۆن دینار، ده‌بێت یه‌كه‌ی كاره‌با به 76 دینار ده‌ستپێبكات، له ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین هێزی ئابوری دنیایه و داهاتی تاك تێیدا 12 هێنده‌ی هه‌رێمی كوردستانه، نرخی كاره‌با ته‌نها 195 دیناره، ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕێژه‌ی داهات بێت، ده‌بو كاره‌با له ئه‌مریكا هه‌زار دینار بێت، یان كاره‌بای ئێمه 15 دینار بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگ بێت".
جهختیشیكردۆتهوه، "له هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا نییه، حكومه‌تێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت بكات، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕابگرێت، نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌ی لێ بكات به پاره و له كۆتاییشدا بێت نرخی كاره‌با 400% گران بكات، هه‌ربۆیه "ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م نرخه نوێیه له‌گه‌ڵ داهاتی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك ناگونجێت، بازاڕی كوردستان خاو بوه‌ته‌وه، هێزی كڕین نه‌ماوه، ناكرێت حكومه‌ت وه‌ك كۆمپانیایه‌كی قازانجخواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆی بكات".
|