ماوەی 30 رۆژە گەمارۆدانی سەر کۆبانێ بەردەوامە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  135 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی 30 رۆژە گروپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق گەمارۆیەکی قورسیان خستووەتە سەر شاری کۆبانێ و ئەوەش دۆخی مرۆیی زیاتر لە 600 هەزار کەس و خێزانی خراپتر کردووە.

گروپە چەکدارەکانی دیمەشق لە 20ی کانوونی دووەمەوە گەمارۆیەکی سەختیان خسووەتە سەر شاری کۆبانێ و ئەمەش بووەتە هۆی خراپتربوونی بارودۆخی مرۆیی و تەندروستی و خزمەتگوزاری زیاتر لە 600 هەزار کەس، هاوکات ترسیش هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەساتێک رووبدات.

ئیدارەی کۆبانێ و دامودەزگاکانی داوای کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی بەپەلە بۆ تێپەڕاندنیان دەکەن و رایانگەیاندووە کە ئەو گەمارۆیە پێشێلکردنی یاسای مرۆییە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە